گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايان: کۆرۆنا هەمیشەییە و ژيانى ئاسايى بوو بە ڕابردوو

2020.05.28 - 23:51
زانايان: کۆرۆنا هەمیشەییە و  ژيانى ئاسايى بوو بە ڕابردوو

ناس کورد-

 

سامر زيبان حەمدانى، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دەدات لە دەستكاریكردنى موچەى فەرمانبەران و كەمكردنەوەى، دەشڵێت، ئەو کارە كارەساتى ئابورى گەورەى لێ دەكەوێتەوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى "واشنتۆن پۆست"، شارەزايان پێيان وايە، كۆرۆنا وەك ئەو نەخۆشيانەى لێ دێت كە بە سەرسەختى بەرگرى دەكەن بۆ مانەوە، سەرەڕاى هەوڵەكان بۆ لەناوبردنيان وەك نەخۆشيەكانى  دڕكەومێكوتە، ئايدز و سورێژە و چەندين نەخۆشى تر.

 

شارەزايانى بوارى نەخۆشيە گواستراوەكان و پلاندانان بۆ كارەساتەكان و گەشەپێدانى ڤاكسين ئامۆژگارى ئەوە دەكەن كە ئەو راستيیە قبوڵ بكەن، چونكە ئەوە زۆر گرنگە بۆ قۆناغى داهاتوو لە وەڵامدانەوەكان بۆ پەتا.

 

پێشيانوايە، ئەوە واتاى ئەوە نييە كە بارودۆخەكە هەميشە خراپ دەبێت، ئەوەتا چوار ڤايرۆسى تر لەگەڵ مرۆڤدا دەژين و بەردەوام بڵاودەبنەوە و دەبنە هۆى نەخۆشى پەتاى سەرما و هەڵامەت، كۆرۆناش دەبێتە ڤايرۆسى چوارەم و كاريگەريەكانى بەردەوام كەمبدەنەوە، ئەوەش لەگەڵ بڵاوبونەوەى پەيداكردنى بەرگرى و ڕاهاتنى جەستەى مرۆڤ لەگەڵيدا بە تێپەڕبونى كات.

 

لاى خۆيەوە "سارە كوابى" زاناى پەتاكان و زانستى زيندەوەرزانیی گەشەسەندن لە زانكۆى شيكاگۆ سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەڵێت،:"ئەم ڤايرۆسە هاتوە بۆ ئەوەى بمێنێتەوە، ئێستا پرسيارەكە ئەوەيە كە چۆن بتوانين بە پارێزراوى لەگەڵيدا بژين؟".

 

شارەزايان دەڵێن، بەرەنگاربونەوەى ئەو نەخۆشیانەى دەمێننەوە پێويستى بە بيكردنەوەى دورمەودا و هەوڵى بەردەوام و هەماهەنگى نێودەوڵەتى هەيە، ئەگەر لەناوبردنى ڤايرۆسەكە چەندين دەيەى دەوێت، ئەوەش پێويستيشى بە پارە و ئيرادەى سياسى هەيە.

 

لەلايەكى ترەوە "ناتالى دين" زاناى بايەلۆجى و نەخۆشيەكان لە زانكۆى فلۆريدا دەڵێت، خەڵك بەردەوام قسە لەسەر گەڕانەوە بۆ ژيانى سروشتى دەكەن، بەڵام داهاتوو لەگەڵ بونى ڤايرۆسێكى هەميشەيى واتاى ئەوەيە كە "ژيانى ئاسايى بوو بە ڕابردوو".

 

ڕونيشيكردوەتەوە: "دەتوانين ژيانمان بگەڕێنينەوە، ئەوەش لەڕێگەى بيركردنەوە لە ڕێگەى جياواز بۆ خۆگونجاندن و دۆزينەوەى ئەوەى كە سەركەوتوە".

 

ڤايرۆسى كۆرۆنا لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019  لە شارى ووهانى چين دەركەوتوو و تائێستاش بەردەوامە لە بڵاوبونەوە بە جيهاندا، كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە نزيكەى شەش مليۆن و لەو ژمارەيەش زياتر لە 360 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە.