گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی زۆرترین توشبووی نوێی کۆرۆنای لەسلێمانی ڕاگەیاند

2020.05.28 - 22:58
وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی زۆرترین توشبووی نوێی کۆرۆنای لەسلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ٢٢ توشبووی نوێی کۆرۆنای لەشاری سلێمانی ڕاگەیاند کە ١٤ توشبوویان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژە بەوەشكراوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ٨ لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ١٤ توشبووی دیکەیان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.