گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانییە؛ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لەماڵی خۆیاندا کەوتە ناو ئاو و خنکا

2020.05.28 - 22:13
ڕانییە؛ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لەماڵی خۆیاندا کەوتە ناو ئاو و خنکا

ناس کورد-

لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە قەزای ڕانییە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لەماڵی خۆیاندا کەوتە ناو حەوزێکی ئاوا و خنکا.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "کەمێک لەمەوبەر تەرمی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لەڕەگەزی مێ لە ناحییەی چوارقوڕنەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانییە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  بەوتەی کەسوکارەکەی، منداڵەکە لەناو ماڵی خۆیان کەوتووەتە ناو حەوزی ئاو و خنکاوە.

 

ئەوەش هاتووە، دوای پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانییە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، مەلەفی لێکۆڵینەوە  بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و کەسیش دەستگیرنەکراوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.