گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: ناکۆکی نێوان لایەنە كورديەكان و هەروەها سونيیەكان گرفتی بۆ کازمی دروست کردووە

2020.05.28 - 21:05
پەرلەمانتارێک: ناکۆکی نێوان لایەنە كورديەكان و هەروەها سونيیەكان گرفتی بۆ کازمی دروست کردووە

ناس کورد-

باسم خەشان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، كێشە ناوخۆييەكانى كورد و هەروەها سونەكانيش دەبێتەهۆى دواخستنى تێپەڕاندنى ئەو وەزارەتانەى حكومەتەكەى مستەفا كازمى كە ماون.

 

خەشان لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، كوتلە سياسيیە سونى و كورديەكان كێشەى قوڵيان لەنێواندايە سەبارەت بەو وەزارەتانەى كە ماون.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، محەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمان هۆكارى ناكۆكیيەكانى نێوان سونەكانە و تائێستا دەيەوێت ئەو وەزارەتانە بەدەست بهێنێت كە ماون.

 

ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆيە رونيشيكردوەتەوە، هەروەها كورديش سورە لەسەر پاڵاوتنى فوئاد حسێن بۆ پۆستى وەزيرى دەرەوە و هيچ شوێنگەرەوەيەكيشى بۆ ديارى نەكردوە، بۆيە سەرجەم ئەو كێشانە دەبنە هۆى دواخستنى تێپەڕاندنى ئەو وەزارەتانەى كە ماون.

 

پێشتريش حەسەن فەدعم، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشكى تەيارى حيكمە هۆشدارى دابوو لە كێشمەكێشە سياسيیە نوێیەكانى نێوان كوتلەكان، ئەوەش بەهۆى سوربونى كورد لەسەر پاڵاوتنى كەسايەتيەكان بۆ پۆستە وزاريەكان.