گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هێرشی بۆسەر چین دەستپێکردەوە

2020.05.28 - 20:06
ترەمپ هێرشی بۆسەر چین دەستپێکردەوە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی بۆسەر چین دەستپێکردەوە و لەنوێترین لێدوانیدا، کۆرۆنا بە دیارییەکی زۆر خراپی چین ناودەبات و دەڵێت بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری 2020، ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "ڤایرۆسی کۆرۆنا دیارییەکی زۆر خراپە لە چینەوە و ئەوە نیشاندەدات کە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندن".

 

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە، هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سەرەتا لە چین و دواتر بە جیهاندا، ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لەسەر کۆرۆنا و پێیوایە، دەستی مرۆڤ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەیە لە تاقیگەکانی ووهانەوە.

 

لەگەڵ ئەو گومانانەی ئەمریکادا، تائێستا بەتەواوی و بەشێوەیەکی زانستی ڕاستیی چۆنێتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەسەلمێندراوە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سروشتی بڵاوبووەتەوە، نەوەک بەدەستی مرۆڤ.