گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شانۆکارێک كاتێک لەسەر ستەیج باسی مردنی خۆی دەکرد، گیانى لەدەستدا

2019.04.13 - 16:39
شانۆکارێک كاتێک لەسەر ستەیج باسی مردنی خۆی دەکرد، گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

کاتێک ڕۆژی (پێنجشەممە، 11ی نیسانی 2019) یان کۆگنیتۆ، شانۆکاری کۆمیدیی بەناوبانگی بەریتانی لەسەر ستەیجی شانۆ باسی مردنی خۆی دەکرد، هەمووان لەناو هۆڵەکەدا قاقای پێکەنینیان لێ دەدات و لەکاناو کۆگنیتۆ کەوتە زەوی.

.

ئامادەبووانی هۆڵەکە پێیان وابوو کەوتنی کۆگنیتۆ بەشێکە لە شانۆگەرییەکە و گاڵتە دەکات، پێنج خولەک بەردەوام پێدەکەنین بە قسەکانى، دواتر کۆگنیتۆ هەر هەڵنەسایەوە، پاشان ئەندریۆ بێرد کە سەرپەرشتی هۆڵی یانەیی "لۆن گۆڵف کۆمیدی" دەکات چووە سەر ستەیج و ئیتر زانی کۆگنیتۆ شتێکى لێ هاتووە.

لەدوای گەشتنی، تیمی تەندروستی ڕایگەیاند کە کۆگنیتۆ هەر ئەو کاتەى کەوتووە گیانى لەدەستداوە.

ئەندۆیۆ بێرد دەڵێت، لەکاتی شانۆگەرییەکەیدا کۆگنیتۆ گاڵتەى بە مردنی خۆی کردووە و وتوویەتى، "بیرلەوە بکەنەوە ئێستا لەبەردەم ئێوەدا بمرم."

بێرد دەشڵێت، کۆگنیتۆ پێش شانۆگەرییەکە هەستى بە باشی نەدەکرد، بەڵام سور بوو لەسەر ئەنجامدانی شانۆگەرییەکە.

دەشڵێت، پێش ئەوەى بکەوێت دەنگی گۆڕا بوو، من وامزانی قاقا لێدەدات، "هەمووان وامان دەزانی گاڵتە دەکات، تەنانەت کاتێک چوومەسەری چاوەڕێی ئەوەم دەکرد دەستم بگرێت و چاوی بکاتەوە و بمترسێنێت."

کۆگنیتۆ ساڵی 1958 لە بەریتانیا لەدایک بووە و یەکێک بووە لە کۆمیدییە بەناوبانگەکانى بەریتانیا و چەندین شانۆگەری هەیە.