گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژی ئەو گەنجەکەی لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل کوژرا دەستگیرکرا

2020.05.28 - 19:00
بکوژی ئەو گەنجەکەی لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل کوژرا دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی دەمەقاڵێ کوژرا دەستگیرکرا و لەئێستادا دەستبەسەرە.

 

 شەوی سێشەممەی ڕابردوو 26ی ئایاری 2020، دوای ئەوەی لە نزیک دەباشان لەشاری سلێمانی لەسەر دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێک دروست ببوو، یەکێک لەوان چەند فیشەکێکی تەقاندبوو و یەکێک لە گەنجەکانی کوشتبوو و دواتر هەڵاتبوو.

 

پاش دوو ڕۆژ لە ڕووداوەکە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایار، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاسۆ شێخ تەھا، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی 26ی ئەم مانگە لەنزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک لەسلێمانی کوژرا، دەستگیرکراو لەئێستادا لەلای ھێزەکانی پۆلیس ڕاگیراوە.

 

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەوەدەکرد کە بکوژەکە کوڕی بەرپرسێکی شاری سلێمانی بێت، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕەتیکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە".