گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیا عێراقییەکان: پاسەوانێكى عەدنان دەرجال توشبووی کۆرۆنایە و لە هەرێمی کوردستان پێی زانراوە

2020.05.28 - 17:53
میدیا عێراقییەکان: پاسەوانێكى عەدنان دەرجال توشبووی کۆرۆنایە و لە هەرێمی کوردستان پێی زانراوە

ناس کورد-

دواى ئەوەى پاسەوانێكى عەدنان دەرجال وەزيرى گەنجان و وەرزش وەك توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كرا، بەپرسانى پارێزگاى نەينەوا لە كۆبونەوەيەكدا لەگەڵ ناوبراو كشانەوە، دەرجال دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبووەتەوە و  سەرچاوەیەکیش دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان زانراوە ئەو پاسەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.  

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری 2020، سەرچاوەيەكى ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: "ليوا نوعمان، سەركردى پرۆسەكانى نەينەوا و عەبدولقادر دەخيل بەڕێوەبەرى شارەوانيەكانى نەينەوا دواى ئەوەى زانيويانە پاسەوانێكى عەدنان دەرجال توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنايە لە كۆبونەوەكەياندا لەگەڵ ناوبراو كشاونەتەوە و چوونەتە دەرەوە".

 

بەپێى زانياريەكانی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، توشبونى ئەو پاسەوانەى دەرجال لەلايەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستانەوە پشتڕاست كراوەتەوە، ئەويش دواى ئەوەى شاندەکەی دەرجال چونەتە هەرێم و لەگەڵ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆبووەتەوە و دواتر لەوێوە راستەوخۆ چونەتە موسڵ.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، هەروەها توشبوەكە ڕێگەى نەدراوە بچێتە شارى هەولێرەوە و لە فڕۆكەخانەوە ڕاستەوخۆ نێردراوەتە شارى بەغدا.

 

شاندەکە جگە لە عەدنان دەرجال هەريەكە لە مونهل خەباز وەزيرى پيشەسازى و يونس مەحمود ياريزانى هەڵبژاردەى عێراق و ژمارەيەك پەرلەمانتارى پارێزگاى نەينەواى تێدايە بوە.