گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆکارێکی سەیر ژن و مێردێک لە کۆریای باکور گولەباران کران

2020.05.28 - 17:17
بەهۆکارێکی سەیر ژن و مێردێک لە کۆریای باکور گولەباران کران

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی سەیردا و لە کۆریای باکور ژن و مێردێک بەبێ دادگاییکردن گولەباران کران، ئەوەش تەنها بەهۆی ئەوەی ویستبوویان منداڵێک دەربازی کۆریای باشور بکەن.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ ئێف ئەی کۆری، ژن و پیاوێک هەوڵیانداوە، برازایەکی تەمەن 14 ساڵی پیاوەکە ببەنە کۆریای باشوور، ئەوەش دوای ئەوەی مانگێک پێشتر، دایک و باوکی منداڵەکە بۆ کۆریای باشوور هەڵاتبوون،

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژن و پیاوەکە دوای دەستگیرکردنیان لەژێر ئەشکەنجە پلانەکەیان ئاشکرا کرد و گوللـەباران کران، بەڵام منداڵەکە بەهۆی کەمی تەمەنەکەی نەکوژرا.

 

لەئێستادا، کۆریای باکوور، کۆچکردنی هاووڵاتیانی قەدەغەکردووە و هەموو کۆچبەرێکیش وەک تاوانکار دژی وڵاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.