گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.05.28 - 12:00
وەزارەتى تەندروستى: 12 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى 12 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

 

وەزارەتى تەندروستى لەراگەیەندراوەکەیدا ناسنامەى توشبووە نوێکانى ئاشکرا کردووە و رونیکردەوە، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

 

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە "شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گوڵان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن".