گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێك بەتۆمەتی ڕشتنی تێزاب بەدەموچاوی ژنەكەیدا دەستگیر كرا

2020.05.28 - 11:02
پیاوێك بەتۆمەتی ڕشتنی تێزاب بەدەموچاوی ژنەكەیدا دەستگیر كرا

ناس کورد- 

بەتۆمەتی ڕشتنی تێزاب بەدەموچاوی ژنەكەیدا، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەبەغدا پیاوێک دەستگیر کرا، زانیاریش لەسەر چارەنوسی ژنەكە دوای سوتاندنی بەتێزاب بڵاو نەكراوەتەوە.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا پۆلیسی نەهیشتنی تاوانی بەغدا ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هێرشی پیاوێك بۆ سەر ژنەكەی بە تێزاب و سوتاندنی لە گەڕەكی غەزالیەی خۆرئاوای بەغداو دواتر هەڵهاتنی بۆ شوێنێكی نادیار، تیمێكی پسپۆڕ بەسەرپەرشتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، پرۆسەكە دوای كۆكردنەوەی زانیاری بووە لەسەر ڕوداوەكە و لەماوەی 3 كاتژمێردا توانیویانە بگەنە شوێنی تۆمەتبارەكە كە خۆی تێدا حەشاردا و دوای دەستگیركردنیشی ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی تۆمەتبارەكە گیراوەتە بەر و پەڕاوی بۆ كراوەتەوە.

 

هۆكاری كیشەكە و وردەكارییەكەی و چارەنوسی ژنەكە دوای سوتاندی بەتێزاب لەلایەن ئەو دەزگایە و هیچ دەزگایەكی تری پەیوەندیدار بڵاونەكراوەتەوە.