گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق لەبارەى هەڵکشانى ڕێژەى توشبوانى کۆرۆنا رونکردنەوە دەدات 

2020.05.28 - 09:20
تەندروستى عێراق لەبارەى هەڵکشانى ڕێژەى توشبوانى کۆرۆنا رونکردنەوە دەدات 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەو كاتەی چالاكیەكانیان چڕ و زیاد كردووە بەپشكینین و گەڕانی مەیدانیەوە، ژمارەی توشبووان زۆر زیادی كردووە و بەشێكیان توشبووی هەڵگری ڤایرۆسەكەن بێ دەركەوتنی نیشانەكانی پەتاكە لەسەریان.

 

لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28ی ئایاری 2020) بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، زیادبونی ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەنجامی چڕكردنەوەی پشكنینە مەیدانیەكان و پشكنین لە ناوەندەكانی تەندروستی و هەروەها زیادكردنی ژمارەی تاقیگەكان سەرباری زیادكردنی تیمی پزیشكی كە بەشداریان لەپرۆسەی كێوماڵكردنی پەتاكەدا بەشێوەیەكی كاریگەر كردووە لەسەرتاسەری عێراقدا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو پشكنینانەی كە ئەنجامدراون زیاتر بۆ ئەو كەسانە بووە كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون بەڵام نیشانەكانیان لەسەر دەرنەكەتووە، ئەمەش مەترسیەكی گەورەی بۆ بەردەم پرۆسەی كۆنترۆڵكردن دروستكردووە.

وەزارەتی تەندروستی داواش لەهەموو هاووڵاتیان  دەكات، پابەند بن بەرێنماییە تەندروستیەكانەوە و زانیاری لە دەزگا پەیوەندیدارەكانی تەندروستی وەربگرن.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى 287 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند كە زۆرينەيان لە پارێزگاى بەغدا بوون.