گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى تائێستا بەدل بەروارى ئازاد نەکراوە؟.. ناس کورد قسە لەگەڵ پارێزەرەکەى دەکات

2020.05.27 - 22:29
بۆچى تائێستا بەدل بەروارى ئازاد نەکراوە؟.. ناس کورد قسە لەگەڵ پارێزەرەکەى دەکات

ناس کورد-محەمەد عومەر

سەرپەرشتیارى گروپى پارێزەرانى خۆبەخش رایگەیاند "دوو کەیس لەسەر مامۆستا بەدل بەرواری کراونەتەوە و لە کەیسێک بەکەفالەت ئازادکراوە و کەیسەکەی تر  یاسایی نیە بەڵکو سیاسییە".

 

‎خەتاب عومەر، سەرپەرشتیاری گروپی پارێزەرانی خۆبەخش بە ناس کوردی راگەیاند "بە وردی لەسەر گرتن و کردنەوەی کەیسەکان دژ بە مامۆستا بەدل بەرواری ئاگادارین و ئامادەیمان لە هەموو قوناغەکانی دادگادا ھەبووە".

 

‎ پارێزەر خەتاب عومەر وتیشی "لەسەر کەیسی یەکەم کە تاوانی مامۆستا بەدل  بەشداریکردنی بوو لە خوپێشاندانێکی بێ مۆڵەتدا بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵى 2010 رێکخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم کەیسە بە کەفالەت ئازادکراوە" .

ئەو پارێزەرە رونیکردەوە، دوای نەمانی دەوامی فەرمی و لەناکاو ئاگادارکراون کە کەیسێکی تر بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کومەڵایەتیەکان بەپێی بەندی 2 لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئەلکترۆنیات ڕاگیراوە بەبێ ھیچ بریارێکی دادگا کە پێشوەخت ئاگادار بن.

 

خەتاب عومەر، ئاشکراى کرد "دوای وەرگرتنی وتەکانی مامۆستا بەدل کە هەردوو تۆمەتی رەتکردۆتەوە و هیچ بەلگەیەکی شایستەش نەبوو کە بە راگیراوی بمێنێت لە بنیاتدا تۆمەتی دووەم نەیاسایی و دروستکراویش بووە" .

هاوکات ئاماژەى بەوە کرد ، راگرتنی مامۆستا بەدل گومانی بڕیارەکانی سیاسی و ئیداری لای ئەوان دروستکردووە و دەستێوەردان بۆ ناو دەسەڵاتی دادوەری بە مەترسییەکی جددی لەسەر ئابڕوی ھەرێمی کوردستان دەزانین.