گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 287 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمارکران 

ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق 5 هەزارى تێپەڕاند

2020.05.27 - 22:11
ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق 5 هەزارى تێپەڕاند

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆماركردنى 287 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند كە زۆرينەيان لە پارێزگاى بەغدا تۆمار كراون.

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 27\5\2020 پشكنين بۆ 7014 نمونەى وەرگيراو كراوە لە سەرجەم تاقيگەكانى پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق، بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان گەيشتونەتە 206 هەزار و 381 پشكنين.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەو پشكنينە نوێيانەش 287 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون كە 76 يان لە گەڕانەكاندا دۆزراونەتەوە و بەم شێوەيە دابەش بون:

 

بەغدا: 257 

نەجەف: 5

واست و ديالە: يەكى 4 توشبوو

بەسرە و كەربەلا و كەركوك: يەكى 3 توشبوو

هەولێر و سەڵاحەدين: يەكى 2 توشبوو

هەريەكە لە سلێمانى، ديوانيە، ميسان و زيقار: يەكى يەك توشبوو

 

هەر بەپێ بەياننامەكە 52 توشبوش چاكبونەتەوە

 

بەغدا: 33

ديالە: 10

بەسرە: 5

بەسرە و ميسان: يەكى 2 توشبوو

 

هەروەها 6 توشبوش گيان لەدەستداوە كە هەمويان لە پارێزگاى بەغدا بون.

 

 وەزارەتى تەندروستى و ژينگە ئەوەشى رونكردوەتەوە، كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە 5135 توشبوو، 2904 يان چاكبونەتەوە و 175 گيانيان لەدەستداوە و 2056 يش لە نەخۆشخانەكاندان كە 41 يان لەژێر چاودێرى ورددان.