گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: 16 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکران

2020.05.27 - 21:32
وەزارەتى تەندروستى: 16 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى 16 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

لەبارەى توشبووە نوێیەکان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".