گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژانی گەنجەکەى قەڵادزێ دەستگیرکران.. تەرمەکەى لە گوندێک دۆزرایەوە 

2020.05.27 - 20:52
بکوژانی گەنجەکەى قەڵادزێ دەستگیرکران.. تەرمەکەى لە گوندێک دۆزرایەوە 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاويكردەوە، ئەو گەنجەى پێش چەند ڕۆژێك تەرمەكەى دۆزرايەوە بكوژەكەى ئاشكرا كراوەو لێكۆڵينەوەكانيش بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەيەنراوەکەدا ئاماژەى بەوەداوە، پاش ئەوەی ڕۆژی 25\5\2020 تەرمی گەنجێك لە قەڵادزێ گوندی "شۆڕان" دۆزرایە دەستبەجێ هێزەکانمان دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو دەستگیر کرد.

 

ئەوەش هاتوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵەری پشدەر و پۆلیس دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ناوبراوی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەيەنراوەكەى پۆليسى ڕاپەڕين، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەرکەوتوە ئەو گەنجە لە ڕێگەی زەبری دەرەکیەوە کوژراوە و هیچ ئاسەوارێکی گولـلـە بەسەر جەستەیەوە نەبوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.