گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووەكانی نەورۆزی ڕاگەیاند

2019.03.03 - 13:00
حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووەكانی نەورۆزی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی پشووەكانی مانگی ئازار‌و جەژنی نەورۆز، بڵاوكردەوە.

 

لەراگەیەندراوەكەی سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "رۆژانی 5‌و11‌و14ی ئاداری 2019 بەبۆنەی ساڵڕۆژی راپەڕینی بەهاری 1991ی رانیە‌و ساڵیادی رزگاركردنی هەولێر‌و رۆژی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەمی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و ناوەندەكانی خوێندن."

 

سەبارەت بەپشووەكانی جەژنی نەورۆزیش، لەراگەیەندراوەكەی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە كراوە "لەرۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تاوەکو رۆژی شەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22 و 23 ی ئادار پشووی فەرمین".

 

 

راگەیەندراوەكەی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

 

پشووە فەرمیەكان و پشووەكانی مانگی ئادار و نەورۆز بەم شێوەیە دەبن :

 

رۆژی سێشەممە 2019/3/5 ، رۆژی دەستپێكی راپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی رژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە رانیەی دەروازەی راپەڕین .

 

رۆژی دووشەممە 2019/3/11 ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی 11 ی ئاداری ساڵی 1970 و ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر لە راپەڕینی ساڵی 1991 .

 

رۆژی پێنجشەممە 2019/3/14 ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.

 

پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تاوەکو رۆژی شەممە 2019/3/24 بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22 و 23 ی ئادار پشووی فەرمین، و رۆژی یەكشەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.