گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى 27 ملیارەکە داواى بانگێشتکردنى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایى دەکرێت بۆ پەرلەمان

2020.05.27 - 16:48
لەبارەى 27 ملیارەکە داواى بانگێشتکردنى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایى دەکرێت بۆ پەرلەمان

ناس کورد-

ژمارەیەک لە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کردووە و تیایدا داواى ئەنجامدانى دانیشتنێک دەکەن کە تیایدا بانگێشتى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى بکرێت بۆ رونکردنەوەى ئەو 27 ملیار دۆلار قەرزەى کە سەرۆکى حکومەت لەدوا وتاریدا ئاماژەى بۆ کرد.

 

لە یاداشتنامەکەدا کە واژۆى 17 پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى (نەوەى نوێ، کۆمەڵى ئیسلامى، یەکگرتووى ئیسلامى) لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە "داوا دەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسایی ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حکومەتی ھەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە".

 

دەقى یاداشتەکە:

 

بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق

‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

 

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە.

 

‎١- عه‌بدولستار مه‌جید

٢-د.شێركۆ جه‌وده‌ت

٣-د.كازم فاروق

٤-د.محی الدین حسن

٥-سۆران عومه‌ر

٦-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی

٧-كاوه‌ عبدااقادر

٨-مژده‌ محمود

٩-د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی

١٠-د.اسماعيل سگيری

١١-ھلز احمد

١٢-سەرچناراحمد

١٣-سیپان سالم

١٤-به‌دریه‌ ئیسماعیل

١٥-عوسمان كانی كورده‌ی

١٦-ڕوپاك ئه‌حمه‌د

١٧-موسلیم عبدالله