گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەردووکیان لە عێراق ڕوویان داوە

پیاوێک لەداخی مردنی ژنەکەى خۆی سوتاند.. یەکێکی تر بە ’’چەکوش’’ ژنەکەى کوشت

2020.05.27 - 15:58
پیاوێک لەداخی مردنی ژنەکەى خۆی سوتاند.. یەکێکی تر بە ’’چەکوش’’ ژنەکەى کوشت

ناس کورد-

ئەمڕۆ و لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، پیاوێک لە پارێزگای زیقار لە داخی مردنی ژنەکەى خۆی سوتاندووە و بەهۆیەوە مرد، لە پارێزگای کەربەلاش پیاوێک بە "چەکوش" ژنەکەى خۆی کوشت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی ئایاری 2020، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زیقار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵ لە باکوری پارێزگاکە خۆی سوتاندووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

دەشڵێت، پیاوەکە لە ماڵەکەى خۆیدا بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سوتاندووە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، "هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پیاوەکە دوای ئەوەى دوو ساڵ لەمەوپێش ژنەکەى مردووە باری دەرونی تێکچووە، بەهۆی جەژنەوە دۆخی زیاتر تێکچووە بەهۆی ئەوەى نەیتوانیوە سەردانی گۆڕەکەى بکات لە گۆڕستان."

 

لە ڕووداوێکی تەواو پێچەوانەدا، ئەمڕۆ لە کەربەلا پۆلیس پیاوێکی دەستگیرکردووە کە ژنەکەى بە "چەکوش" کوشتووە و دواتر لە ماڵەکەیدا سوتاندوویەتی.

 

دەشڵێت، "هۆکاری کوشتنەکەش ناکۆکی کۆمەڵایەتی نێوانیان بووە."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پیاوەکە بە چەکوش ژنەکە کوشتووە و دواتر سوتاندوویەتی،خێرا مەفرەزەکانی پۆلیس دەستگیریان کردووە، پیاوەکە موالیدی 1969ە و ژنەکە موالیدی 1983 بووە."