گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار گەریلا و بەرپرسێکى پژاک گیانیان لەدەستدا

وردەکاریی بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر گوندێکى قەزاى ماوەت.. دیسان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان

2020.05.27 - 15:46
وردەکاریی بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر گوندێکى قەزاى ماوەت.. دیسان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان

ناس کورد : سابیر عەبدوڵا

درەنگانى شەوى ڕابردوو دانیشتوانى گوندى سەفرەى ناوچەى شارباژێر سەر بە قەزاى ماوەت لە پارێزگاى سلێمانى بەدەنگى بۆردومانێکى گەورە بەخەبەر هاتن کە لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە ئەنجام درا.

 

بۆردومانەکە کاتژمێر (11:40) خولەکی شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا، بەهۆیەوە چوار گەریلاى پەکەکە و بەرپرسى پژاک لەو سنورە گیانیان لەدەستدا و نەخۆشخانەی گوندەکەش خاپوربوو.

 

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بەناس کوردی وت، "بەهۆی بۆردومانەکەوە ئۆتۆمبێلێک کە پێنج گەریلای پەکەکەی تیادا بووە سەرجەمیان شەھید بوون و ئۆتۆمبێلەکە تێک شکێندراوە، ھاوکات نەخۆشخانەی گوندەکەش خاپور کراوە و چەند ماڵێکیش زیانیان بەر کەوتووە".

 

وتیشی، "بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناو گوندنشینانی ئەو سنورە دروست کردووە و زیانی زۆریان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە".



ئەمە یەکەمجار نییە تورکیا گوندەکانى ئەو سنورە بۆردومان دەکات، کە بەهۆیەوە زیانى ماددى و هەندێکجار گیانى بەدواى خۆیدا هێناوە و جوتیارانیش وەک جاران ناتوانن بچنە سەر ڕەز و باخەکانیان.

 

سامی حەسەن، دانیشتوی قەزای ماوەت بە ناس کوردی وت، "بەھۆی ئەوەی بۆردومانەکانی تورکیا کاتی دیاریکراویان نییە گوند نشینان بەردەوام لە ترس و دڵە ڕاوکێدا دەژین و وەک سالانی پێش و تر ناتوانن بچنە دەرەوەی گوندەکان".

 

داواشیکرد، سنورێک بۆ ئەو بردومانانەی تورکیا دابنرێت و چیتر گوندەکان بۆردومان نەکرێن.

 

بۆردومانکردنی گوندی سەفرە لە قەزای ماوەت  لەکاتێکدایە، کەلە دوێنێ و تاوەکو ئەمڕۆ، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومانی چەند گوندێکی دەڤەری برادۆستی کردووە زیانی زۆریان بە پوش باوان و دارستانی سروشتی و ژینگەی ناوچە گەیاندووە .



پەکەکە لەبارەی بۆردومانەکەوە چی دەڵێت؟

بۆردومانەکانى تورکیا کە ماوەى چەند ساڵێکە زیاتر بوون بۆ سەر ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان، بە پاساوى بە ئامانج گرتنى گەریلاکانى پەکەکەیە، بەڵام هەندێکجار بۆردومانەکان زیانى گیانى لە ریزى هاوڵاتیانى مەدەنى لێدەکەوێتەوە، سەرەڕاى زیانى مادییەکان.

me_ga.php?id=160

 لەبارەى بۆردومانەکەى گوندى سەفرەوە، ناس کورد چەند جارێک پەیوەندی کرد بە وتەبێژی کەجەکەوە بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە قەندیل بە ناس کوردی وت "پێنج گەریلا شەهیدبوو یکە  یەکێکیان بەرپرسی پەژاک بووە  لەو سنورە  و ئەویش شەھید بووە". 



تورکیا چی دەڵێت لەسەر بۆردومانەکە؟

دوای بۆردومان کردنی گوندی سەفرە لە قەزای ماوەت  ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بەتورکیا ڤیدۆی بۆردومانەکەی بڵاو کردەوە و لەسەر زاری وەزرەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە کە لە چالاکی یەکی دەزگای ھەواڵگری میت لە باکوردی عراق پێنج سەربازی پەکەکە کراونە ئامانج و لە چالاکی خراون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتی  ناوخۆی تورکیا  بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی دژی گەریلاکانی پەکەکە و لەھەر کوێ یەک بن دەیانکەنە ئامانج .

me_ga.php?id=161