گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەک لە کارگەى شیشى ماس ڕوویدا و کارمەندێک گیانى لەدەستدا

2020.05.27 - 15:11
تەقینەوەیەک لە کارگەى شیشى ماس ڕوویدا و کارمەندێک گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

بەهۆى تەقینەوەى تەقەمەنییەوە کارمەندێکى کارگەى شیشی ماس لە سنورى بازیان ئەمڕۆ چوارشەممە گیانى لەدەستدا.

 

شایەت حاڵێکی ڕوداوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لەبەشی سکرابی کارگەی شیشی ماس ڕوویداوە، بەهۆى تەقینەوەى چەند تەقەمەنییەکەوە کە لەبەشى سکراب جیاکرابووەوە.

 

وتیشى، سەرپەرشتیارێکی بەشی تەقەمەنی بەناوی (عەبدولکەریم) کە لە شوێنەکە بووە بەهۆى تەقینەوەکەوە بەسەختی بریندار بووەوە و دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.