گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستى هەناردەى کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بوژاوەتەوە..300 ملیۆن دۆلارى مانگانە

2020.05.27 - 13:48
ئاستى هەناردەى کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بوژاوەتەوە..300 ملیۆن دۆلارى مانگانە

ناس کورد-

 

ئاستى هەناردەى کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بوژاوەتەوە و لەم مانگەدا ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکردووە بەراورد بە مانگى ڕابردوو.

 

 

حەمید حسێنى ئەندامى ئەنجومەنى ژورى بازرگانى ئێرانى ڕایگەیاند، دۆخى هەناردەى کاڵا بەراورد بە مانگى ڕابردوو ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکردووە و رۆژانە 2000 بارهەڵگر رەوانەى عێراق کراون.

 

وتیشى "پێش سەرهەڵدانى کۆرۆنا بەهاى مامناوەندى هەناردەى ئێران بۆ عێراق 450 ملیۆن دۆلارى مانگانە بووە، دواتر دابەزیوە بۆ نزیکەى 300 ملیۆن دۆلار".

 

حسێنى جەختیکردەوە، عێراق دووەم گەورەترین هاوبەشى بازرگانى ئێرانە، بەڵام بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆناوە ریزبەندییەکە گۆڕانى بەسەردا هاتووە.

 

رونیشیکردەوە لەم مانگەدا خاڵە سنورییەکانى نێوان ئێران و هەرێمى کوردستان کراونەتەوە، لەگەڵ چوار بازاڕچەى سنورى بۆ گواستنەوەى کاڵا و کەلوپەل، بۆیە ئاستى قەبارەى هەناردەى کاڵا رووى لە باشبوون کردووە.

 

لەبارەى کردنەوەى دەروازەى مهرانى سنورى لە خۆرئاواى ئێران کە بەرانبەر مەرزى زرباتیەیە، حسێنى باسى لەوەکرد کە بەرپرسانى عێراقى بەڵێنیانداوە لەو بارەیەوە و رەنگە هەفتەى داهاتوو بکرێتەوە.