گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى کۆتایی هاتنى قەدەغەى هاتوچۆ

بۆچى هەندێک لە هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە شەقامەکانى هەولێر ماون؟

2020.05.27 - 11:29
بۆچى هەندێک لە هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە شەقامەکانى هەولێر ماون؟

ناس کورد-

سەرەڕاى کۆتایی هاتنى وادەى قەدەغەى هاتوچۆ، هێشتا بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکانى هەولێر ماونەتەوە، پارێزگارى شارەکەش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

 

فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا و لەدواى سەردانکردنى مەڵبەندى یەکێتى لە هەولێر وتى، "هۆکارى مانەوەى ئەو هێزانە ئەوەیە بریارە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا وەزارەتى ناوخۆ بڕیار  و ڕێنمایی نوێ دەربکات بۆ چۆنیەتى خۆپاراستن لە کۆرۆنا".

 

وتیشى، "مانەوەى هێزەکان تەنها لەبەر ئەو هۆکارەیە ئامادەسازییە بۆ بڕیارەکان، بەڵام هیچ ئەگەرێک لە ئارادا نییە بۆ درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ".

 

پارێزگارى هەولێر باسى لەوەشکرد، دەیانەوێت هاوسەنگى ڕابگرن لەنێوان کاسبى خەڵک و هەندێ رێنمایی و رێکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا.

 

ئەوەشى خستەڕوو، "ئێستا بەرپرسیارێتى گەورە لەسەر شانى خەڵک خۆیەتى، لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە دووبارە سەرهەڵدەداتەوە، ئەگەر خۆى خۆى نەپاریزێت رەنگە ڤایرۆسەکە وەک پەتا بە کۆمەڵگەدا بڵاوبێتەوە". 

 

کاتژمێر 12ى شەو ڕابردوو وادەى قەدەغەى هاتوچۆ لەهەرێمى کوردستان کۆتایی هات کە هەر سێ رۆژى جەژن بەردەوام بوو.