گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک وادەى گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەى بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرد

2020.05.27 - 08:38
پەرلەمانتارێک وادەى گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەى بۆ پەرلەمان ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەى جێبەجێکردنی کارنامەى حکومەت و پلاندانانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق ئەو وادەیەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2020 بگاتە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەری کە ماوەی ساڵێکە دواکەوتووە.

 

حەسەن مەسعودی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، "پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2020 یەکسەر و ڕاستەوخۆ دوای پشووی جەژن دەگاتە پەرلەمان بۆ تاوتویکردنی."

 

دەشڵێت، نوسین و دانانی پڕۆژەیاساکە ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانە، هیچ بەشدارییەکی پەرلەمانی تێدا نییە، بەڵام لەدوای گەیشتنی بە پەرلەمان دەدرێتە لیژنە تایبەتمەندەکان، دواتر پەرلەمان دانیشتنێکی لەسەر ساز دەکات و دەنگی پێ دەدات."

 

ئاماژەى بەوەشکرد، "سەرباری قەیرانی کۆرۆنا، بەڵام دەمانەوێت دوای گەیشتنی بە پەرلەمان بە خێرایی تێپەڕێنرێت."