گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوویەکى کۆرۆنا سەردانى گوندەکەى کردبوو

گوندێک لە هەرێمى کوردستان کەرەنتین دەکرێت

2020.05.26 - 23:27
گوندێک لە هەرێمى کوردستان کەرەنتین دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کەرەنتینەکردنى گوندێک لە قەزاى مێرگەسوور، بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە "دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان".

 

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هۆکارى کەرەنتینەکردنى گوندەکە بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە ژمارەیەک لە نموونەى پشکنین وەربگیرێت و ڕێکارەکانى خۆپارێزى تەندروستى بگیرێتە بەر.

 

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ.