گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ ئەوە دووەمین جارە

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى سیدەکان دەکەن

2020.05.26 - 23:16
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى سیدەکان دەکەن

ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا دووجار و لە دوو کاتی جیاوازدا بۆردومانی سیدەکانى کرد و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.

جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان کە گوندێکی سنوریە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی گوندی بنگوستاوسنین".

 

وتیشى :"ئەمشەویش سێ فڕۆکەى جەنگی  لەسنووری برادۆست بۆردمانی چیادێل و گەلی ڕەش و خواکوڕکیان کرد و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە".

 

لەبارەی زیانەکانیشەوە جەلال عوزێر ئاماژەى بەوە کرد :"خۆشبەختانە تائێستا بۆردومانەکە هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام وەک هەمیشە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دایشتوانی سنورەکە دروستکردووە".

 

ناحیەی سیدەکان سێگۆشەی سنوری نێوان تورکیاو ئێران و عێراقە. ناحیەکە دەڤەرێکی بەرفراوانی هەیە کە سەدان گوند دەگرێتەخۆی. ئەو ناوچەیە دەکەوێتە سنوری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر.