گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرینەى توشبووەکان لە شارى بەغداى پایتەختن

وەزارەتى تەندروستى عێراق: 216 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.05.26 - 21:16
وەزارەتى تەندروستى عێراق: 216 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى 216 توشبووى نوێى کۆرۆناى لەسەرتاسەرى عێراق، راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (سێشەممە) 216 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراق تۆمارکران کە 163 توشبوویان لە شارى بەغداى پایتەخت بووە و بەوەش کۆى توشبووان گەیشتە 4848 توشبوو".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق "ئەمڕۆ (سێشەممە) 4920 پشکنین لە تاقیگەى بەڕێوەبەرایەتییەکانى تەندروستى ئەنجامدراوە و بەوەش کۆى پشکنینەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتووەتە 199367 پشکنین".

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستیدا توشبووە نوێیەکانى ئەمڕۆ بەم جۆرە پۆڵێن کراوون:

 

بەغدا، رەسافە: 62

 

بەغدا، کەرخ: 101

 

مەدینە توب: 5

 

نەجەف: 5

 

بەسڕە: 3

 

هەولێر: 8

 

بابل: 8

 

کەربەلا: 6

 

واست: 3

 

دیالە: 2

 

دیوانیە: 1

 

زیقار: 1

 

نەینەوا: 9

 

سەڵاحەدین: 2