ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا".
راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى ناسنامەى توشبووە نوێکە رونکردنەوە دەدات "پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە".