گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنجوێن؛ گەنجێکى شارى سلێمانى لەکاتى مەلەکردن خنکاو گیانى لەدەستدا

2020.05.26 - 19:49
پێنجوێن؛ گەنجێکى شارى سلێمانى لەکاتى مەلەکردن خنکاو گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

ڕاگەیاندنى نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى گەنجێکى شارى سلێمانى بەهۆى مەلەکردنەوە، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەى نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن ئاماژە بەوە کراوە "کاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە لە کاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "گەنجەکە ناوی (بەهنام عوسمان توفیق) تەمەن 18 ساڵەو دانیشتووی گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانییەو بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەسوکاری هاتبونە سنووری پێنجوێن و لە ئاوی چەمی گۆڵێدا کە ناوچەیەکی گەشتیاریە خنکا".