ناس کورد- شەهرام عەزیز
.
بڕیارە سبه‌ی شاندێکی حکومەتی عێراق کە پیدەچێت عادل عەبدولمەهیدیان لەگەڵدا بێت، سەردانی شاری كه‌ركوك بکەن، ئەویش بە مەبەستی ئاگاداربوون لەو دۆخەی کەرکوکی تێکەوتووە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.
.
مەریوان نادر، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "بڕیار وایه سبه‌ینێ 14ی نیسانی 2019، شاندێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی شاری کەرکوک بکەن و پێدەچێت عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سەرۆکایەتی شاندەکە بکات".
.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەکە تایبەتە بەو دۆخەی ئێستا کەرکوکی تێکەوتووە لە ڕووی ئابوری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، دەشڵێت. "لە ئێستادا هیچ شارێکی دیکەی عێراق وەک کەرکوک نییە و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نەتەوەکاندا لە زۆر لایەندا دەکرێت".
.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی (ناوخۆ، كاره‌با، شاره‌وانی، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و كشتوكاڵ) لە شاندەکەدا دەبن و تاووتوێی ته‌واوی كێشه‌كانی سنوره‌كه ده‌كرێت و پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكیش یه‌كێك ده‌بێت له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان، شاندەکەش لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە کۆدەبنەوە.
.
سبەی کە 14/4ەو لە گەرمیان یادی ئەنفال دەکرێتەوە، پێشتر وەزارەتی شەهیدانی هەرێم بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، بە فەرمی بانگێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە لەو یادەدا ئامادە بێت و پێشبینیان کرد بەدەم داواکەیانەوە بێت، بەڵام نازانرێت سبەی ئامادە دەبێت یان نا.