گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوتوێى چەند بژاردە و پێشنیازێک دەکرێت

بڕیار لەسەر چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

2020.05.26 - 17:44
بڕیار لەسەر چارەنوسى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوە و تیایدا بڕیار لەسەر چارەنووسى خوێندنى ئەمساڵ دەدرێت.

بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ (سێشەممە) ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدا و تیایدا بڕیار لەسەر چارەنووسى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکان بدرێت.

 

ناس کورد زانیوویەتى لەبارەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگاکان چەند راسپاردە و پێشنیازێک لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت کە یەکێک لە بژاردەکان هەژمارکردنى نمرەى وەرزى یەکەم بێت.

 

کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتى پەروەردە كۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ هێنا و نمرەی وەرزی یەكەمی بۆ خوێندکار و قوتابیان هەژمارکرد.