گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 11 رۆژدا زیاتر لە ملیۆنێک توشبوو تۆمارکراوە

ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا بەربەستى پێنج ملیۆن و نیوى تێپەڕاند

2020.05.26 - 15:52
ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا بەربەستى پێنج ملیۆن و نیوى تێپەڕاند

ناس كورد-

 

ئامارى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان بەربەستى پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەسى تێپەڕاند، کە سێیەکیان لە ئەوروپا و ئەمریکان.

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان گەیشتووەتە 5505307 حاڵەت، کە 346188 کەسیان گیانیانلەدەستداوە، بەتایبەتى لە ئەوروپا کە زیانمەندترین کیشوەرە لەگەڵ بونى زیاتر لە دوو ملیۆن توشبوو، پاشان ئەمریکا دێت بە نزیکەى 1.6 توشبوو.

 

ئامارى توشبووانى ڕاگەیەنراو لەجیهان لەم مانگەدا ڕووى لەبەرزبوونەوەى بەرچاو کردووە و تەنها لە 11 رۆژى ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک توشبوو تۆمارکراون.

 

بەپێی ئاژانسەکە، ئەو ئامارە تەنها بەشێکى ژمارەى ڕاستەقینەى توشبووانە، بەتایبەت کە بەشێک لە وڵاتان پشکنینى پێویست ناکەن تەنها بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن.