گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سوریا بە ئامانج گیرا

دژە تیرۆر کوژرانى والى داعشى لە عێراق ڕاگەیاند

2020.05.26 - 15:45
دژە تیرۆر کوژرانى  والى داعشى لە عێراق ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق کوژرانى یەکێک لە سەرکردەکانى داعشى ڕاگەیاند، کە پۆستى "والى داعش" ى لە عێراق بەدەستەوە بووە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دەزگاکە، لەسەر بنەماى زانیارییە وردەکانى دەزگاى دژە تیرۆر، نعمان عبد نايف نجم جبورى بە بۆردومانى ئاسمانى هاوپەیمانان لە ناوچەى دێرەزورى سوریا کوژراوە.

 

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق باسى لەوەشکردووە، نعمان عبد نايف ناسراوە بە "حاجى تیسیر" والى داعش بووە لە عێراق و یاریدەدەرەى رابەرى رێکخراوەکە بۆ کاروبارى ویلایەتەکان بووە، بەرپرسیش بووە لە پلاندانان و هەماهەنگى دروستکردن بۆ ئەنجامدانى کردەوە تیرۆریستییەکان.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، سەرکردە کوژراوەکەى داعش بەردەوام لە هاتوچۆدا بووە لەنێوان عێراق و دەرەوە، زیاد لە پاسپۆرتێکیشى هەبووە.