گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى لەسەر درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات

2020.05.26 - 15:06
وەزارەتى تەندروستى لەسەر درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند،  هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی ئێستادا نییە.

 

وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێک نەدراوە لەبارەى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆوە.

 

باسى لەوەشکردووە، لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەیەنرێت.

 

وەزارەتى تەندروستى داوا لە هاووڵاتیان دەکات كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

 

بەپێی بریارى وەزارەتى ناوخۆ ئەمڕۆ وادەى قەدەغەى هاتوچۆ کۆتایی دێت کە لەیەکەم رۆژى جەژنى ڕەمەزانەوە ڕاگەیەنراوە.