گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

2020.05.26 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى دوو توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

رونیشیکردووەتەوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە پیاوێكى تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.

 

تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان 504 کەس تووشى کۆرۆنا بوون، کە 403 کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.