گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە حاڵەتێکى دەگمەندا پلەى گەرما لە هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزى 

2020.05.26 - 12:22
لە حاڵەتێکى دەگمەندا پلەى گەرما لە هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزى 

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە حاڵەتێکى دەگمەندا ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزى.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى کەشناسی، نزمترین پلەی گەرما لە ھەندێ ناوچە شاخاویەکان نزم بووەتەوە بۆ کەمتر لە 10 پلەی سیلیزی، ئەمڕۆ بەیانی نزمترین  پلەی گەرمای ھەریەک لە وێستگەکانی کانی ماسی و پێنجوێن حەوت پلەی سیلیزی بوون، سەنتەری پارێزگاکانیش 15 پلە  بوون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەو ڕێژە زۆرە حاڵەتێکی دەگمەنە بە تایبەتی لەم وەرزەو مانگە، سبەی پلەکانی گەرما لەسەر خۆ دەست دەکەن بە بەرزبوونەوەى یەک تا دوو پلە.

No photo description available.