گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى بەرکەوتووانى توشبووەکەى حاجیاوا ڕاگەیەنرا

2020.05.26 - 10:30
ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى بەرکەوتووانى توشبووەکەى حاجیاوا ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا نێگەتیف بوونە، بەدواداچونەکانیش بۆ پشکنینى بەرکەوتووانى دیکە بەردەوامە.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە بەرواری 25/5/2020 تیمەکانیان نزیکەی 30 نموونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە،  دوای ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین. ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کەژمارەیان 30 سامپڵ بوو نێگەتیف دەرچوو.

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى ڕاپەڕین جەختیکردووەتەوە، ستافی خۆپاراستنی تەندروستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتوانی تووشبوەکەی ناحیەی حاجیاوا دەکات، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو بەرکەوتوانە.