گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆی کردووە بە مەلا و نوێژی جەژنی بۆ خەڵک کردووە

ڤیدیۆی هەڵهاتنی مەلای مزگەوتێک لە میسر هەم پێکەنین و هەمیش توڕەیی لای خەڵک دروست کردووە

2020.05.25 - 21:31
ڤیدیۆی هەڵهاتنی مەلای مزگەوتێک لە میسر هەم پێکەنین و هەمیش توڕەیی لای خەڵک دروست کردووە

ناس كورد-

بڵاوبوونەوەى گرتەی ڤیدیۆیی هەڵهاتنی پیاوێک بە جلوبەرگی مەلایەتی زانکۆی ئەزهەر دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن بۆ كۆمەڵێك نوێژخوێنان و ئاگاداربوونی پۆلیس لە ڕوداوەكە، بووە ڕووداوێکی هەم سەیر و هەمیش کۆمیدی لەناو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسردا.

 

ساڵح عەباس، بریكاری جامیعەی ئەزهەر ڕایگەیاندووە، ئیمامەكە نێردراوە بۆ لێكۆڵینەوە بەو پێیەی خوێندكاری ئەزهەر بووە و لەكاتی ڕوداوەكەشدا جلوبەرگی ئەزهەری لەبەردابووە.

 

لە ڤیدیۆکەدا کەسێک دەردەکەوێت کە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بەخێرای ڕادەكات و لەدوایەوە دەنگی ئۆتۆمبیلی پۆلیس دێت لە شاری نەبروەی سەر بەپارێزگای دەقلهیە.

 

عەباس كە لێدوانی بۆ میدیا میسرییەكانداوە لەسەر ڕوداوەكە دەشڵێت، ئەو كەسە خوێندكاری ئامادەیە و ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە ئەزهەرەوە كردووە.

 

باسی لەوەش كردووە، ڕەوانەكردنی بۆ لێكۆڵینەوە بەهۆی سەرپێچیكردنی بڕیاری دەوڵەت بووە و مۆڵەتی ئیمامەتی نییە و كارێكی خراپی كردووە كە شایەنی ئەزهەر نییە.

 

پێشتر حكومەتی میسر ئەوەی ڕاگەیاند، كاتژمێرەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە جەژندا درێژ دەكاتەوە و سەرجەم هاتوچۆ گشتیەكان ڕادەگیردرێن و بازاڕ و شوینە گشتیەكانیش دادەخرێن بۆ ئەوەی نیوەی مانگی داهاتوو چالاكییەكان دەستپێبكەنەوە، ئەوانەش وەكو گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

وەزارەتی ئەوقافی ئەو وڵاتەش بڕیاریدا وتاری نوێژی جەژن لەڕێگەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەكانەوە لە مزگەوتی سەیدە نەفیسەوە بەئامادەبوونی 20 نوێژ خوێن لە وەزارەتەكە بەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكان ئەنجامدەدرێت و دەگوزارێتەوە.

 

بەپێی میدیا میسریەكان ئەو خوێندكارەش بەتۆمەتی سەرپێچی كردن لەبڕیارەكانی قەدەغە كردن دەستگیر كراوە.

 

ڕۆژنامەی شروق نوسیوویەتی، بەهۆی سەرپێچیكردنی بڕیاری قەدەغەكردنەوە خوێندكارێك دەستگیركراوە  و لێكۆڵینەوەی لێ دەكرێت بەهۆی ئەو كارەوە كەپێی هەستاوە، لەلایەن هەندێ گەنجەوە داوای لێكراوە كە ئیمامەتیان بۆ بكات لە نوێژی جەژندا، دوای ئاگاداربوونەوەی پۆلیس لە ڕوداوەكە خێرا هەڵهاتووە لە ترسی دەستگیركردنی.