گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند پارێزگایەکی کوردی تێدایە

هۆشداری دەدرێت لە دروستبوونی لافاو لە 15 پارێزگای ئێران

2019.04.13 - 12:27
هۆشداری دەدرێت لە دروستبوونی لافاو لە 15 پارێزگای ئێران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ئێران لە ئەگەری ڕودانی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاوی ڕوبارەکان لە پارێزگاکانی باشور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هۆشداری دروستبوونی لافاو لە 15 پارێزگا دەدات.

 

بەپێی پێشبینییەکەی فەرمانگەی کەشناسیی ئێران لە ئەمڕۆوە، شەپۆلێکی باران بارین لە 15 پارێزگای وڵاتەکە دەستپێدەکات و لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانەکە بە "خوڕ" دەبێت، کە چەند پارێزگایەکی کوردی تێدایە.

 

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لافاو بەشێک لە پارێزگاکانی باشور و باشوری ڕۆژئاوای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیانلەدەستداوە و هێشتا بەشێک لە پارێزگاکان لەژێر کاریگەریی لافاو ڕزگارییان نەبووە.

 

لە پارێزگای خووزستان کە کەوتۆتە باشوری رۆژئاوای وڵاتی ئێرانەوە دۆخەکە هیشتا زۆر نالەبارە و خەڵکی زیانیان پێگەیشتوو، سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیشیان پێ نەگەیشتووە، خەڵکێکی زۆریش ئاوارەبوون.

 

 

حسێن عەلی ئەمیری، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی لە هاوڵاتیان کەوتووە، داوای لە هاوڵاتیان کردووە خەمی کشتوکاڵەکانیان نەبێ و حکومەت قەرەبوویان دەکاتەوە.

 

بەهۆی ئەو لافاوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەشێك لە پارێزگاکانی ئێرانی گرتووەتەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 60 کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.