گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی: فەرموو لە برا و ئامۆزای خۆتەوە دەست پێ بکە

2020.05.25 - 21:04
پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی بۆ مەسرور بارزانی: فەرموو لە برا و ئامۆزای خۆتەوە دەست پێ بکە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پێی وایە مەسرور بارزانی باسی لە ڕاستکردنەوەى "چەوتییەکان" کردووە و داوا دەکات "لە برا و ئامۆزا و خزمەکانییەوە" دەست پێ بکات.

 

زانا عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "مەسرور بارزانی لە ووتارەكەی باسی ئەوەی كرد كە دەبێت چەوتیەكانی ڕابردوو ڕاست بكرێنەوە و حكومەتێكی قەرزاری تەسلیم كراوە بەڵام باسی لە لێپرسینەوە نەکرد".

 

دەشڵێت، "ئەگەر سەرۆكی حكومەت ئەوەی وتی ڕاستە و دەوێت نیەتپاكی پیشان بدات فەرموو ئەوەی بەرپرسی ئەو چەوتی و خراپ بەرێوەبردن و گەندەڵەیەی ڕابردووە با راپێچی دادگایان بکات."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە سەرەتاوە لە حیزبەكەی خۆتەوە دەست پێ بكە وەكو محەمەد بن سەلمان هەرچی ئامۆزا و برا و خزمی خۆت هەیە كە بوونەتە ملیاردێر دەست بەسەریان بكە پاشان ئەوانەی حزبەكانی تریش ناچارن مل بۆ یاسا بدەن".

me_ga.php?id=156

لە کۆتاییدا دەڵێت، "دەنا قسەكردن لەسەر گەندەڵی ڕابردوو بۆ خۆدزینەوە لە قەیرانی ئێستا هیچ سودی نییە".

 

هەینی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، حکومەتێکی قەرزداری بۆ ماوەتەوە و لە ئێستا 27 ملیار دۆلار قەرزدارن.

 

مەسرور بارزانی جەختیکردەوە کە پێویستە چاکسازی بکرێت و سەرجەم سێکتەرەکان ڕێکبخرێنەوە.