گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتی دارایی لەباری هۆکاری بڕینی پشکی هەڵەبجە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا

2020.05.25 - 16:41
ڕونکردنەوەى وەزارەتی دارایی لەباری هۆکاری بڕینی پشکی هەڵەبجە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەى نەدانی پشکی هەڵەبجە لە بودجەى ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا و دەڵێت، ئەو پارێزگایە هیچ کەسێکی کەرەنتینەکراوی تێدا نییە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئایاری 2020، وەزارەتەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بودجەی ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات، بۆیە پێویستە ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین."


یەکەم: لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە.


دووەم: سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.

 

سێیەم: لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.