گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ کاردانەوەى ژنە سەرکوەزیرانی نیوزلەندا ببینە کاتێک بومەلەرزە بینای پەرلەمانی هەژاند

2020.05.25 - 11:06
بە ڤیدیۆ کاردانەوەى ژنە سەرکوەزیرانی نیوزلەندا ببینە کاتێک بومەلەرزە بینای پەرلەمانی هەژاند

ناس کورد-

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کاردانەوەى ژنە سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندی دەردەکەوێت بەرانبەر بومەلەرزەیەک کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەوروبەری وێڵنگتنی پایتەختی گرتەوە لەکاتی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە ڕاستەوخۆ لە پەرلەمان پەخش دەکرا.

 

ڕوانگەی بومەلەرزەزانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە 5.8 پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی 37 کیلۆمەتر باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری لیڤینی لە نزیک وێڵنگتنی هەژاندووە.

 

هەرچەندە بومەلەرزەکە زیانی نەبوو بەڵام بۆ 30 چرکە بەردەوام بوو، زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچەکە چوونەدەرەوە یان لە ژێر مێز و کەلوپەلەکاندا خۆیان شاردەوە.

 

چاوپێکەوتنەکەى جاسیندا ئاردیرن ڕاستەوخۆ لە پەرلەمان پەخش دەکرا، لەو کاتەدا وتی، "ئەگەر ببینن شتەکانی پشتەوەم چۆن دەجوڵێن!، ئەوە بومەلەرزەیەکی سوکە، بینای پەرلەمان تۆزێ زیاتر لەوانی تر دەجوڵێت."

 

پێشکەشکارەکە دڵنیایی دەداتە ژنە سەرۆکوەزیران و وت، "لەژێر هیچ گڵۆپێکدا دانەنیشتووین و شتەکان هەموو توند و پتەوە، مەترسە."