گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە میسر هەزاران زیندانی ئازادکرد

2020.05.24 - 21:44
بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە میسر هەزاران زیندانی ئازادکرد

ناس کورد-

بەهۆی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، حکومەتی میسر هەزاران زیندانی لە زیندانەکانی وڵاتەکەدا بەفەرمانێکی لیبوردنی سەرۆککۆمار ئازاد کرد.

 

ئەمرۆ یەکشەمە 24ی ئایاری 2020، میدیاکانی میسڕ بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە بە فارمانێکی لیبوردنی سەرۆککۆمار پێنج هەزارو 532 زیندانی لە زیندانەکاندا ئازادکرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و ئەو دۆخە سەختەی کە ئێستا جیهان و میسری پێدا گوزەر دەکات بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا، بە فەرمانی سەرۆککۆماری میسر چەند لیژنەیەک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردن لە دۆسێی ئەو زیندانیانەی کە مەرجەکانی لیبوردنەکەی سەرۆککۆمار دەیانگرێتەوە.  

 

  لە ئێستادا وڵاتی میسر هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی دونیا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوڕەسمی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە چوارچێوەی ڕێکارێکی  تەندروستی توندا بەڕێدەکات.