گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەپڵ دەیەوێت بە ئایفۆن-11 شۆڕشێکی نوێ لە جیهانی ئەلیکترۆنی بەرپا بکات

2019.04.13 - 11:43
ئەپڵ دەیەوێت بە ئایفۆن-11 شۆڕشێکی نوێ لە جیهانی ئەلیکترۆنی بەرپا بکات

ناس کورد-

لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 11 بخاتە بازاڕەوە، ڕۆژنامەی"زە سەنی"ی بەڕیتانیش دەڵێت، ئەو ئایفۆنە نوێیە تایبەتمەندییەکانی بە جۆرێکن سنوری مۆبایلەکانی ئێستا دەبەزێنێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، کە ئەو مۆبایلە نوێەی ئەپڵ تایبەتمەندی هەستی بۆنکردنی تێدایە، کە کۆمپانیای ئەپڵ چاوەڕێی ڕەزامەندییە بۆ ئەوەی ئەو داهێنانە نوێیە بۆ ئایفۆن 11 زیاد بکات.

لە  بارەی تایبەتمەندی هەستی بۆنەوە ئاماژە بەوەکراوە، سیستمێک لەخۆ دەگرێت کە بەهۆیەوە ڕێژەی ماددە کیمیاییەکانی ناو کەشوهەوای دەوروپشتی دیاریدەکات، کە هەستی بۆنکردنی بۆ زیاد دەکرێت بۆ دیاریکردنی بۆنی ناخۆش.

زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە کە ماددە کیمیاییە زیان بەخشەکانی ناو هەوا جیا بکاتەوە کە ژیانی تاک دەخەنە مەترسییەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لە بارەی ئایفۆنی 11 بلاو نەکردۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لە چاو ئایفۆن ئێکس و ئێکس ئێس هەرزانتر بێت.