گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاقیگەکەی شاری ووهان دانی بەوەدانا تاقیکردنەوەیان لەسەر سێ جۆر ڤایرۆس کردووە

2020.05.24 - 20:11
تاقیگەکەی شاری ووهان دانی بەوەدانا تاقیکردنەوەیان لەسەر سێ جۆر ڤایرۆس کردووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری تاقیگەی شاری وهانی چین لەسەر دەنگۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنا لە تاقیگەکەیانەوە و هاتەدەنگ و دان بەوەدا دەنێت کە تاقیکردنەوەیان لەسەر سێ خۆر ڤایرۆس کردووە، بەڵام دەڵێت، هەرسێ جۆرەکە بەڕێژەی 79.8% توخم، جین و شێوەیان لە جینۆمی کۆرۆنا ناچن، بۆیە هیچ جۆرە ڤایرۆسێک بەهۆی هەڵەی ئەوانەوە لە تاقیگەیان دزەی نەکردووە.

 

 یان یی، بەڕێوەبەری تاقیگەی شاری وهان لە وڵاتی چین، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لەکەناڵەکانی وڵاتەکەی ڕەتیکردوە، ئەوان پێشترهیچ زانیارییەکان دەربارەی جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا زانیبێت یان لە تاقیگە دروستیانکردبێت.

 

وتیشی: "یەکەم نمونەی خوێنی توشبوویەکی کۆرۆنا لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە دەست ئێمە و پشکنینمان بۆ کردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان پێشتر بە ڤایرۆسەکەیان نەزانیوە وهیچ جۆرە توێژینەوەیەکیشیان لەسەر نەکردووە و بەهیچ شێوەیەکیش لەکۆگانی ئەوانیشدا ئەو ڤایرۆسە  هەڵنەگیراوە.

 

دەشڵێت : "کەواتا چۆن ئێمە بە هۆکاری دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تاوانباردەکەن؟".

 

یان یی، جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەوان لە تاقیگەکەیان توێژینەوەیان لەسەر چەندین جۆری ڤایرۆسی دیکە کردووە کە جینۆمەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەچێت بەڕێژەی   90%. 

 

ئەو بەرپرسە چینییە، ئەوەشیخستوەتەڕوو، هەرچەندە لە ڕووی بۆماوەییەوە جینۆمی  ڤایرۆسەکانی هەوکردنی سییەکان لەیەک دەچن، بەڵام ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتە لە جیهاندا و ناسراوە بە کۆڤید 19 پەیوەندی بەو ڤایرۆسانەوە نییە کە ئەوان پێشتر لە تاقیگەکەیان توێژینەوەیان لەسەرکردووە. 

 

یان یی، بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی "ئیدوارد هۆڵمز" شارەزای ئەمریکی لە بواری درمە گوزراوەکان دەڵێت: "ئەو ڤایرۆسەی کە ئێمە لە تاقیگەی وهان تاقیکردنەوەمان لەسەرکردوە ناوی RaTG-13یە، ئەو ڤایرۆسەش زیاتر لە 50 ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی توخمی خۆی بگۆرێت بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا ناسراوە بە کۆڤید 19".

 

ئەو بەرپرسە چینییە لە چاوپێکەوتنەکەدا دانی بەودا ناوە کە ئەوان تاقیکردنەوەیان لەسەر سێ جۆر ڤایرۆس کردووە کە لە شەمشەمەکوێرەوە وەرگیراوە، بەڵام هەرسێ جۆرەکە بەڕێژەی 79.8% توخم، جین و شێوەیان لە جینۆمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچن. 

 

هاوکات ئەمرۆ یەکشەممە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەوبارەیشەوە هاوکاردەبن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

 وتیشی: "دەبێت لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە دوور لە دەستێوەردانی سیاسی بێت و بە جۆرێک بێت کە ڕێز لە سەروەری و یەکسانیی وڵاتان بگرێت و دوور لە تۆمەتبەخشینەوە بێت". 

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا، چین بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتباردەکەن و ئۆباڵی تەشەنەسەندی پەتاکە بەم جۆرەی ئێستا دەخەنە ئەستۆی چین و داوای لیژنەیەکی نێوەدەوڵەتی دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاست و دروستی زانیارییەکانی چین دەربارەی ڤایرۆسەکە.