گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: حەوت توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

2020.05.24 - 18:25
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: حەوت توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی حەوت توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، چوار توشبوویان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، توشبووەکان پێکهاتوون لە سێ ئافرەت تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ٩ و ٥ ساڵان.

 

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.