گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرباری داڕوخانی ئابوری جیهان خاوەنی فەیسبوک بووە سێیەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

2020.05.24 - 18:14
سەرباری داڕوخانی ئابوری جیهان خاوەنی فەیسبوک بووە سێیەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

ناس کورد-

گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرباری ئەو گورزە سەختەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئابوری جیهانی وەشاندووە، بەڵام دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سامانەکەی زیادی کردووە و لە ئێستادا بووەتە سێهەمین دەڵەمەندترین کەس لەسەر ئاستی جیهان.

 

بەگوێرەی گۆڤاری "بیزنس ئینسایدەر"ی ئەمریکی کە تایبەتە بە بواری ئابوری بڵاویکردەوە: "مارک زۆگربێرگ، دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمانیای فەیسبوک لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە تائێستا سامانەکەی بەبڕی 30 مليار دۆلار زیادی کردووە، لە ئێستاشدا لە پلەی سێهەمی ڕێزبەندی دەوڵەمەنترین کەسانی جیهاندایە".

 

گۆڤارە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردوە، سامانەکەی زۆگربێرک لە ئێستادا مەزەندە دەکرێت بە 87.8 مليار دۆلار کە لەپلەی سێهەمی ڕیزبەندی دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە و بیل گیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسوفت کە سامانەکەی بە (108 مليار دۆلار) مەزەندە دەکرێت لە پلەی دووەمدایە و جیف بیزۆس، سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن-یش لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە کە سامانەکەی بە (147 مليار دۆلار) دەخەملێنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرباری ئەو قەیرانە ئابورییەی کە سەرتاپا جیهانی گیرۆدەکردوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، بەڵام ژمارەکان لەلای زۆگربێرگ شتێکی تر دەڵین، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمانیای فەیسبوک 44 ملیار دۆلاری بۆ بەهیا گشتی خۆی لە بازارەکانی جیهاندا زیادکردووە.