گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەنیاهۆ بۆ خامنەیی: ئەوانەی هەڕەشەمان لێدەکەن خۆیان دەخەنە مەترسییەکی گەورەوە

2020.05.24 - 17:48
نەتەنیاهۆ بۆ خامنەیی: ئەوانەی هەڕەشەمان لێدەکەن خۆیان دەخەنە مەترسییەکی گەورەوە

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەکانی عەلی خامنەیی، رێبەڕی باڵای ئێرانی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسڕائیل دەکەن خۆیان دەخەنە مەترسییەکی گەورەوە.

 

دوای ئەوەی رۆژی هەینیی ڕابردوو، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل خانەیەکی شێرپەنجەییە و دەبێت لە ڕەگەوە دەربهێندرێت و لەناو ببرێت، ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل وەڵامی دایەوە.

 

لەوبارەیەوە، نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی باڵای کابینەکەیدا ڕایگەیاند: " رێبەری ئێران هەڕەشەی لەناوبردنی ئێمەی کرد، بەڵام هەرکەسێک هەڕەشەی لەناوبردنمان لێبکات بێگومان سەرکەوتوو نابێت و خۆی دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە".

 

سەرۆکوەزیرانی ئسیڕائیل ئاماژەی بەوەشکرد: " دووپاتیدەکەمەوە سیاسەتی ئێمە بریتییە لە دژایەتیکردنی کارە دوژمنکارییەکانی ئێران لە هەموو جێگایەک س بەتایبەتیش سوریا".

 

جەختیشیکردەوە، بەردەوام کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران ببنەوە لە بردنی چەک بۆ سوریا یاخود دروستکردنی لەو وڵاتە، چونکە ئەو هەوڵانە ئیسڕائیل دەخەنە مەترسییەوە.