گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا 500 چەکداری دیکەی سوری ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە لیبیا کرد

2020.05.24 - 17:10
تورکیا 500 چەکداری دیکەی سوری ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە لیبیا کرد

ناس کورد-

 ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تورکیا لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەکی دیکەی چەکدارانی بەڕەگەز سوری ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ کردووە لە لیبیا، ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێکیان منداڵن.

 

 ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2020، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "تورکیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا 500 چەکداری بەڕەگەز سوری ڕەوانەی بەرەکانی شەڕکردووە لە تەرابولس، ئەوەش بەمەبەستی  پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی سەراج دژ بە سوپای نیشتیمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارە سورییەکان لە لیبیا تائێستا 318 کەسیان لە شەڕەکانی دژ بە هێزەکانی حەفتەر کوژراون و لەنێو ئەو چەکدارانەشی کە لەلایەن تورکیا ڕەوانەکراون 200 چەکداریان منداڵن و تەمەنیان لە خۆار 18 ساڵیدایە. 

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا 18 چەکداری منداڵ لەشەڕەکاندا کوژراون.

 

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە پێشتر ڕوانگەکە بڵاویکردوەتەوە: "تورکیا تائێستا نزیکەی 10 هەزار چەکداری ڕەوانەی لیبیا کردووە  کە زیاتر لە سێ هەزار کەسیان لە سەربازگەکانی تورکیا لە لییبا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە".