گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان کاتی بەرهەمهینانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکراکرد

2020.05.24 - 16:19
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان کاتی بەرهەمهینانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکراکرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان  ڕایگەیاند، پێدچێت  پایزی ئەمساڵدا بتوانرێت پێکوتەیەک بۆ پەتای کۆرۆنا بدۆزرێتەوە، دەشڵێت، فەراهەمکردنی ڤاکسینێکی کارا دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرهەمهێنانی بە شێوەیەکی فراوان ڕێگایەکی دوور و درێژی لەپێشە.

 

سیس بێرکلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان کە ناسراوە بە (جاڤی) بە ڕۆژنامەی"ئین.زێد.زێد ئێم زۆنتاژ"ی سویسری ڕاگەیاندووە: "تائێستا نازانین کام لە ڤاکسینەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، یان ئایا هەر دەتوانرێت ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا بدۆزرێتەوە؟، بەڵام پێدچێت لە وەرزی پایزی ئەمسالدا بتوانرێت ڤاکسینێک بدۆزرێتەوە". 

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە: " ڕێگایەکی دوور درێژیش لە پاش دۆزینەوەی ڤاکسینەکە هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی ڤاکسینەکە بە شێوەیەکی بەرفراون بۆ هەموو دانیشتوانی جیهان".

 

بەڕێوەیەری جێبەجێکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان داواشیکردووە، هەموو وڵاتانی جیهان تواناکانیان یەکبخەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان دژ بە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی پیشەسازی.

 

بێرکلی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "پێدەچێت هەندێک لە و ڤاکسینانەی کە دەدۆزرێنەوە کاریگەری باشی هەبێت لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لاوترە بەراورد بەو کەسانەی کە لە تەمەندا گەورەترن".

 

بێرکلی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیشی هانداوە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە ڕێکارەکان و شێوازی دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا ڕێکبخات، بەجۆرێک هەموو دانیشتوانی جیهان بەبێ جیاوازی ڤاکسینەکە بگات بە دەستیان، نەک تەنها قۆرخ بکرێت بۆ کەسانی دەوڵەمەند و دەستڕۆشتوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەقۆناغی یەکەمدا و لە کاتی فەراهەمکرنی دەبێت ڤاکسینەکە پێش کەسانی تر بدرێت بە کارمەندانی کەرتی تەندروستی.